توركیا.. له دوێنیوه ئاگره‌كه‌ی به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌روون كۆنترۆڵ نه‌كراوه

K24 - هه‌ولێر:
له دوێنێوه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، ئاگرێكی گه‌وره له به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌روونی توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌دان كۆنتێنه‌ر به‌هۆیه‌وه سووتان، تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌روون ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له دوێنێوه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه كاروباره‌كانی ئه‌و به‌نده‌ره و هاموشۆی كه‌شتییه‌كان راگیران.
ده‌سته‌ی كه‌شتیوانی ده‌ریایی توركیا له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له دوێنیوه ئاگره‌كه‌ی به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌روون په‌ره‌یسه‌ندووه، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه‌وه ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرت.
به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ره‌كانی توركیا رایانگه‌یاند، به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسكه‌نده‌روون تا ئێستا گڕیگرتووه، كاره‌كانی ئه‌و به‌نده‌ره‌ش راگیرا.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.