به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی هه‌ڵۆ جه‌بار ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان

K24 - بارزان حه‌سه‌ن / برۆكسل:
ئه‌و گه‌نجه‌ی مانگی رابردوو له وڵاتی لۆكسه‌مبۆرگ كوژرا، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، گه‌نجێكی كورد به‌ناوی هه‌ڵۆ جه‌بار له وڵاتی لۆكسه‌مبۆرگ، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌ك ده‌كوژرێت، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له برۆكسل، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی (چوارشه‌ممه 8ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) كاتژمێر سێ و نیو به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمی هه‌ڵۆ جه‌بار ده‌گاته‌وه شاری سلێمانی و بڕیاره له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌خاكبسپێردرێت.