ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرزبووەوە
.jpg)
K24 - هەولێر
ژمارە ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە و 76 وڵاتیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ناردنی تیمە فریاگوزارییەکانیان.
بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا بەرزبووەوە و 6 هەزار و 234 کەس گیانیان لەدەستداوە و 37 هەزار و 11 کەسی دیكهش بریندارن.
تاوەکو ئێستا 76 وڵات ئامادەییان نیشانداوە هاوکاری و تیمەکانی فریاگوزارییان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان بنێرن و ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس گەیشتووەنەتە تورکیا بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان.
لەلایەکی دیکەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا باری لەناکاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی تورکیا راگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تیمێکی شارەزا و پسپۆڕی لە بوار فریاگوزاری مرۆیی رەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکان کردووە، ئەمە جگە لە رەوانەکردنی 25 ئەمبۆڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیان بومەلەرزەکە، هەروەها دەزگای خێرخوازی بارزانیش کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندووەتە باکووری کوردستان.