مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزە دەکات

K24 - هەولێر
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له توركیا و سووریا روویدا، كاره‌ساتێكی مرۆیی بێوێنه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه بووه.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له نه‌جه‌ف ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی كه له توركیا و سووریا روویاندا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی و بریندار و زیانی به ژێرخانی ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان گه‌یاندووه.
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی روویداوه كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌یه‌و له‌م سه‌ده‌یه‌دا بێوێنه‌بووه و داواش له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات، به یه‌كگرتوویی و به‌زووترین كات پێداویستی بۆ زیانلێكه‌وتووان دابین بكه‌ن.