بەهای دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە

K24 – هەولێر

دوای زیاتر لە دوومانگ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، پاش ئەوەی دوێنێ 7/2/2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكرد بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت، بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147500 دیناری عێراقی

100یۆرۆ بەرامبەر بە 158500 دیناری عێراقی       

100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 177000 دیناری عێراقی

100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5100 دیناری عێراقی

100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3300 دیناری عێراقی

1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 450000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 395000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 335000 دیناری عێراقی