کەشناسی باری کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و هەندێک جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا.

کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێک ناوچەى جیا جیا و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر:  9 پلەى سیلیزى:
سلێمانی: 6 پلەى سیلیزى
دهۆک :  6 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   5 پلەى سیلیزى
سۆران:  4 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  12 پلەى سیلیزى