رووسیا هۆشداری دەداتە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ

باڵیۆخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ
باڵیۆخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ

K24 - هەولێر:

پێگەی نۆڤۆستی رووسی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هۆشداریداوەتەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ سەبارەت بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی رووسیا.

پێگەی نۆڤۆستی رووسی لەسەر زاری سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویشیکردووەتەوە، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ چالاکی ناشایستە دەکەن لەبواری گواستنەوەی زانیاریی.

پێگە رووسیەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دیبلۆماتکارە ئەمەریکییانە ئەگەر هۆشدارییەکەی رووسیا بەهەند وەرنەگرن لە داهاتوویەکی نزیکدا لە رووسیا دەردەکرێن.

لە سەرەتای جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا، ئەمەریکا بووەتە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئۆکرانیا و ئەمەش ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتنی چڕتر کردووەتەوە.