نەتەوە یەکگرتووەکان 25 ملیۆن دۆلار هاوکاری تورکیا و سووریا دەکات

K24 - هەولێر
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دوای رێگەیه‌كی نوێ بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا ده‌گه‌ڕێن و 25 ملیۆن دۆلاریان لە سندووقی فریاگوزاری بۆ یارمەتیدانی مرۆیی لە تورکیا و سووریا دابینكردووه.
ستیڤان دۆجاریك، گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، رێگەی چوون بۆ دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لە تورکیاوە بەرەو باکووری سووریا زیانی پێگەیشتووە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی گەیاندنی هاوکارییەکانی بۆ باکووری رۆژئاوا پەکی کەوتووە.
به‌گوته‌ی دۆجاریك هه‌وڵده‌ده‌ن سنووری ئۆپۆزسیۆن ببڕن، به‌ڵام پێویستی به رێككه‌وتنی حكومه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، تاوه‌كو به‌سه‌لامه‌تی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا.
رۆژی دووشەممە 6/2/2023، چەند بوومەلەرزەیەک ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا و سووریایان هەژاند، بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی گیان لەدەستدان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە 6 هەزار و 234 کەس و لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 2 هەزار و 470 کەس و 40 هەزار و 711 کەسیش بریندارن.