نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا گه‌یشته سه‌رووی 20 هه‌زار كه‌س. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، ئه‌مڕۆ له وتارێكدا رایگه‌یاند، تائێستا 18 هەزار و 991 کەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 523 کەسیش رزگارکراون.
هێشتا تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی رزگاركردنی ژیانی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ن، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی بینا رووخاوه‌كان.
پێشتر ئه‌ردۆغان راگه‌یاندبوو، 50 هه‌زار كه‌س بریندار بوونه و به‌شێكی زۆریان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه حكومییه‌كان، له سووریادا 5000 كه‌س بریندار بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس