پۆلیسی سوید رێگه‌ی نه‌دا خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سوید، رێگری له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه، تێیدا قورئانی پیرۆز بسووتێنرێت.
ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه (8ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، پۆلیسی سوید رێگه‌ی نه‌دا خۆپیشاندانێك بكرێت، كه ئه‌گه‌ر هه‌بوو تێیدا قورئانی پیرۆز بسووتێنرێت.
مانگی رابردوو، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی توركیا، كه‌سێك له سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند و ئه‌و كاره ناڕه‌زایه‌تی ره‌وه‌ندی موسڵمانی وڵاته‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
بڕیار بوو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌شێك له هاووڵاتیانی سوید، ناڕازین له توركیا و پێیان وایه رێگری توركیا بۆ وه‌رگرتنی وڵاته‌كه‌یان له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، پێویسته ئیدانه بكرێت.
حكومه‌تی سوید رایگه‌یاندووه، سووتاندنی قورئان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سوید و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوید له ده‌ره‌وه درووست كردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس