له مزگه‌وته‌كانی كوردستان نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بڕیاریان دا، نوێژی مردوو، بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بخوێنرێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، رۆژی هه‌ینی (10ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، راسته‌وخۆ دوای به‌رپاكردنی نوێژی هه‌ینی، نوێژی مردوو بخوێنرێت و نزا بۆ چاكبوونه‌وه‌ی برینداران بكرێت.
رۆژی (6ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی سووریا و توركیای هه‌ژاند و به هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه بریندار بوون.