هاتووچۆی هه‌ولێر شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رێگای هه‌ولێر – پیرمام له به‌ستۆره‌وه به‌ستوویه‌تی و سه‌لامه‌ت نییه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه: سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر - پیرمام) لەبەستۆرەوە بەستویەتی و سەلامەت نیە".
هه‌روه‌ها هاتووه: هەرچەندە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە لەشوێنەکەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگایەکە هەڵخلیسکێنه‌ر بووه و تکاتان لێدەکەین بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت رێگایەکە بەکارنەهێنن، لەکاتی پێویستیش لێخوڕین بەخێرایی زۆر کەم بکەن، بۆ ئەوەی توشی کۆنترۆل لەدەستدان نەبن.