بە گرافیک.. هاوکارییەکانی کوردستان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی باکووری کوردستان و تورکیا

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی چەند تیمێکی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزە، رەوانەی باکووری کوردستان و تورکیا کردووە.

تیمەکان بریتین لە : 25 ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، پێنج ئۆتۆمبێلی لۆجیستی، 25 پزیشک، 30 یاریدەدەری پزیشک، دوو نەخۆشخانەی گەڕۆک و سێ بارهەڵگری دەرمان و پێداویستی پزیشکی.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمی فریاکەوتنی رەوانەی باکووری کوردستان و تورکیا کردووە کە 26 کەس بە سێ ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییەوە گەیشتوونەتە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

دەزگای خێرخوازی باررزانی، چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، 12 ئۆتۆمبێلی لۆجیستی و تیمێکی 42 کەسی هاوکاریان رەوانەی باکووری کوردستان و تورکیا کردووە، پێکهاتوون لە تیمی تەندروستی، تیمی رزگارکردن و تیمی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خەڵکدا.