تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە تورکیا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دەکەن

K24 - هەولێر

لەژێر رێنمایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی، تیمەکانی رزگارکردنی دامەزراوەکە و کاروانەکانی فریاگوزاری رۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لەو وڵاتە.

دوای بوومەلەرزەکە تورکیا و سووریا تیمێکی راهێنراوی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە بوارەکانی کاردانەوە فریاگوزاریدا کە بە هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان تەیارکرابوون، گەیشتنە تورکیا بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، کاروانی یەکەم پێکهاتووە لە 15 ئۆتۆمبێل و 50 کارمەندی فریاگوزاری.

دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاندووە، تیمەکانیان ئامادەن رەوانەکردنی سووریا بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، هەر کاتێک رێکارە کارگێڕییەکان لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و (باکووری سووریا) تەواو بکرێن.

لە راپۆرتی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاتووە، ئەو تیمە پزیشکییەی رەوانەی تورکیایان کردووە، پێکهاتووە لە ستافی پزیشکی لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و پێداویستیە پزیشکییەکان لە داو و دەرمان، کاری رۆژانەییان بریتییە لە چارەسەرکردنی بریندارەکان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان بە ئەمبوڵانس.

هەروەها تیمی دابەشکردن و رزگارکردن-ی دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێکدێت لە ستافی راهێنراوی دەزگا و هۆبەی هاوکارییەکان کە راهێنانی پێویستیان وەرگرتووە لە بواری رزگارکردن و بەهاناوەچوون بۆ پاڵپشتی تیمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هەروەها تیمی دابەشکردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی کە کاری دابەشکردنی هاوکارییەکانە ئامادەن لە شوێنی رووداوەکە.

.
جۆر و بڕی دەرمانی پێشکەشکراو لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بریندارەکان
جۆر و بڕی دەرمانی پێشکەشکراو لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بریندارەکان