کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆش کاریگەری دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەوەستێ و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە  بە (2-3) پلە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن (3-7) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی  تەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  10 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 4 پلەى سیلیزى

دهۆک :  9 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 4 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   9 پلەى سیلیزى

سۆران:  5 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  12 پلەى سیلیزى