خوێندنی باڵا له‌باره‌ی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی توركیا روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته ئه‌و قوتابیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و زانكۆیانه‌ی توركیا ده‌خوێنن كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی وه‌ستانی خوێندن رووبه‌رووی هه‌ر گرفتێك ببنه‌وه، قه‌ره‌بووی ماوه‌ی خوێندنیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌واڵ نییه و په‌یوه‌ندییان پێوه‌نه‌كراوه كه قوتابییه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گرفتیان بۆ دروست بووبێت یاخود رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووبێتنه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان گوتیشی، "ئێمه به وردی چاودێری دۆخی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ین و له هه‌ر روویه‌كه‌وه پێویستیان پێبێت، هاوكاری و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی خوێندن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌هۆی وه‌ستانی خوێندن له‌و زانكۆیانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه".
وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساته، د. یاسین ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و قوتابیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له توركیان ده‌توانن وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و به‌هایه‌كی به‌رزی نیشتمانی و كوردانه، به هانای لێقه‌وامانی بوومه‌له‌رزه‌كه و له‌گه‌ڵ تیمه فریاگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان هاوكاربن له یارمه‌تیدانی خه‌ڵكه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌پێی توانای خۆیان و پشتگیری وه‌زاره‌تیشی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه بۆیان دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان كه له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن، بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان رایگه‌یاند، له وه‌رزی خوێندنی پێشوو به‌هۆی ناله‌باری دۆخی ئه‌و وڵاته رێگه‌یان پێدرا بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خوێندن كه دۆخی وڵاتی ئێران ئاسایی بووه‌ته‌وه، پێویسته قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی خوێندن و مانه‌وه‌بن له‌و زانكۆیانه‌ی لێی ده‌خوێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د. یاسین ساڵح سه‌باره‌ت به كه‌مپینی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان كه ئێستا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوای له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان، كارمه‌ندان و قوتابیانی زانكۆكان كرد به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه.