هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان24: هێزی پێشمه‌رگه هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی نوێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به کوردستان 24ـی راگه‌یاند، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدییه له ناوچه‌که و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانمان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، هێزه عێراقییه‌کان و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بکرێت، گوتیشی: ساڵی رابردوو زیاتر له 330 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش ئه‌نجامدراون و 600 چه‌کداری داعش کوژراون.
کاپتن کێڤن لیڤینگستن، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوتی: داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: راسته سه‌رچاوه‌ی داراییان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام بیری توندڕه‌وی له‌ناو نه‌چووه و هێشتا ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، هێزه عێراقییه‌کان و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بکرێت.
کاپتن کێڤن لیڤینگستن، هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا ساڵی رابردوو زیاتر له 330 ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش ئه‌نجامدراون و 600 چه‌کداری داعش کوژراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، کاپتن کێڤن لیڤینگستن، گوتی: له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌شێكی تایبه‌ت هه‌یه به ناوی گرووپی راوێژكاری سه‌ربازی و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌ندامه له‌و گرووپه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای هه‌ر ئۆپراسیۆنێك، به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن و هه‌وڵی به‌هێزكردنی خاڵه به‌هێزه‌كان ده‌درێت.