ئوردن كاروانێك هاوكاری پزیشكی و فریاگوزاریی ده‌گه‌یه‌نێته سووریا

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی خێرخوازیی هاشمی ئوردنی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، له رێگه‌ی وشكانییه‌وه، كاروانێكی هاوكاری مرۆییان بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریا ره‌وانه كردووه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كاروانی هاوكارییه‌كه پێكدێت له حه‌وت بارهه‌ڵگری پزیشكی، خۆراك و فریاگوزاری، ده‌گه‌یه‌ندرێته ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی پێنجشه‌ممه ئوردن له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری مرۆیی و پزیشكی گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب له باكووری سووریا.
وڵاتی ئوردن بۆ رزگاركردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریا، 99 كارمه‌ندی فریاگوزاری و تیمێكی پزیشكی بۆ سووریا و توركیا ره‌وانه كردووه.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.
بەگوێرەی ئامارەی دەزگای کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 هەزار و 391 بەرزبووەوە، هەروەها ژمارەی برینداراەکان گەیشتە 62 هەزار و 914 کەس.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیشتە 3042 کەس، 5 هەزار و 185 کەسیش بریندارن.