ئوسترالیا و ئۆكرانیا بههانهی توركیاوه دهچن

K24 – هەولێر:
تیمێکی رزگارکردنی 72 کەسی ئوسرالیا بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن و بەزووترین کات دەگەنە شوێنی بوومەلەرزەکە، وێڕای ئهوهش تیمێکی فریاکەوتنی ئۆکرانی گەیشتنە شوێنی بوومەلەرزەکەی تورکیا.
ئەنتۆنی ئەلبەنیز سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لهمبارهیهوه رایگەیاند، تیمە ئوسترالییهكه 22 تۆن کەرەستەی پێویستیان پێیە و بە دڵنیاییەوە لە پڕۆسەی رزگارکردنی قوربانییان كاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت.
پێشتر، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا پابەندبوونی خۆی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەربڕی و بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا راگەیاند.
لهلایهكی دیكهوه ئاژانسی ئەی ئێف پی بڵاویکردەوە، تیمێکی فریاکەوتنی ئۆکرانیا گەیشتنە شوێنی بوومەلەرزەکەی تورکیا و لە شاری ئەنتاکیا دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکە کەرەستەی پێویستیان پێیە و هاوشانی تیمەکانی دیکە لە پڕۆسەی رزگارکردنی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەشداردەبن.
ماوەی پێنج رۆژە تیمی زیاتر لە 25 وڵات سەرقاڵی دۆزینەوە و رزگارکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیان، ژمارەی گیانلەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا سات دوای سات زیاتر دەبێت.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، بوومهلهرزهیهك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چهند ناوچهیهكی توركیا و سووریای هەژاند.
بوومهلهرزهكه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چهند وڵاتی دیكهی ناوچهكه ههستیپێكرا.
بەگوێرەی ئامارەی دەزگای کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 هەزار و 391 بەرزبووەوە، هەروەها ژمارەی برینداراەکان گەیشتە 62 هەزار و 914 کەس.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیشتە 3042 کەس، 5 هەزار و 185 کەسیش بریندارن.