چین: پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "ما‌و نینگ"، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت، ئه‌مه‌ریكا هێڵی گازی "نۆرد ستریم"ـی ته‌قاندبێته‌وه، پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "ما‌و نینگ"، گوتی: پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و زانیاریانه پشتڕاست كرانه‌وه.
سیمور هیرش، رۆژنامه‌وانی بنكۆڵكار، له راپۆرتێكدا، كه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، تیمێكی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (CIA) به مه‌به‌ست هێڵی گازی "نۆرد ستریم"یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
"ما‌و نینگ"، گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا تێوه‌گلابێت، ئه‌وا؛ واشنتن پێویسته پابه‌ند بێت به خستنه‌ڕووی بۆچوونی به‌رپرسیارانه‌ی خۆی بۆ جیهان.
گوتیشی: ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه‌ی گاز كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژینگه‌ی جیهان و بازاری وزه‌ی جیهانی درووست كردووه.
سیمور هیرش، ناسراوه به خستنه‌ڕووی كرده‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام و له شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئابڕووچوونی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه عێراقییه‌كان له زیندانی ئه‌بوغرێب و له نوێترین راپۆرتیشیدا، ئاشكرای كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ تێوه‌گلاوه له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری گازی نۆرد ستریم.
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، "ئادریان واتسۆن"، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "تاس"ـی رووسیی ره‌تیكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كرده‌وه‌یه هه‌بێت.