وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی له نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كوردستان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كرد، به بۆنه‌ی یادی 53 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه و پشتیوانی وه‌زاره‌تیی بۆ ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد دووپات كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "نووسه‌رانی كورد چ له شاخ و چ له شار، قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌رده‌م له خزمه‌تی سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان و گه‌شه‌كردنی زمان و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری و پاراستنی ناسنامه و مۆركی ره‌سه‌نایه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردیی بووه.".
ده‌قی په‌یامه‌كه
یادی 53 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پیرۆز بێت
ئه‌مڕۆ 53 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد تێده‌په‌ڕێت. به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م ساڵیاده ببێته مایه‌ی شهتهكدانی زیاتری توانای ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد بۆ خزمه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبوردن و به‌خشنده‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا.
تێپه‌ڕینی زیاتر له نیو سه‌ده به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییدا، جێی شانازییه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له بواری ئه‌ده‌ب و نووسین و ڕۆشنبیری گشتیی‌دا به‌ده‌ستهاتوون، به‌ری ره‌نج و تێكۆشانی ئه‌و كه‌ڵه ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌یه، كه ته‌مه‌نیان ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌تی وشه و فه‌رهه‌نگی كوردیی و له رێگه‌یه‌وه گه‌نجینه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری كوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌شاوه‌تر كرد.
نووسه‌رانی كورد چ له شاخ و چ له شار، قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌رده‌م له خزمه‌تی سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان و گه‌شه‌كردنی زمان و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری و پاراستنی ناسنامه و مۆركی ره‌سه‌نایه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردیی بووه.
دووباره یادی 53 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پیرۆز بێت و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه له شه‌ونخوونی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد ده‌ڕوانێت و وه‌زاره‌ت ئه‌ركییه‌تی پشتیوانی هه‌موو قه‌ڵه‌مێكی ئازاد و سه‌نگین بكات بۆ خزمه‌تی كایه‌ی ڕۆشنبیری كوردیی و پێشخستنی فه‌رهه‌نگی نیشتمانیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
هه‌ینی (10ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)