ژمارەیەکی دیكهی بەرپرسانی باڵای ئەوروپا بۆ کوردستان24 دەربارەی بوومەلەرزەکەی و تورکیا و سووریا دەدوێن
K24 –بارزان حهسهن/ برۆکسل
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی لیتوانیا لە رێگای کوردستان24ـهوه هاوخەمی و پشتگیری خۆیان بۆ لێقەوماوانیی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەڕدەبڕن .
جۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، به كوردستان24ـی راگهیاند، ئێمە تەواوی کەلوپەل و پێداویستی خۆراک و پزیشکیمان بۆ تورکیا و سووریا ناردووە.
ههروهها گیتاناس ناوسێدا سەرۆکی لیتوانیاش رایگەیاند، هەندێک جار ناتوانیت هیچ بکەیت، بەهۆی هێز و توانای سروشت لە دژی مرۆڤایەتی، بەڵام ئەوەی گرنگە پاش کارەساتەکان هاوکاری مرۆڤایەتی بکەین و یارمەتی بنێرین بۆ تورکیا و سووریا.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی 27 سەرکردەکەی ئەوروپا لە برۆکسل کۆتاییهات و لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند، كه یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا زیاتر لە 2600 رزگارکەر بنێرێت بۆ تورکیا و سووریا.