بەڵێندەرێک لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا دەستگیرکرا
K24 - هەولێر:
بەڵێندەرێک کە بەرپرسبووە لە دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هاتای لە تورکیا، دوای چوار رۆژ لە بوومەلەرزەکە، لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا دەستگیرکرا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، محەمەد یاسار کۆسکون، ئەو بەڵێندەرەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی "رێنێسانس"ـی لە شاری هاتای دروستکردووە، لەکاتێکدا کە ویستوویەتی تورکیا بەجێبهێڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا.
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "رێنێسانس" لە 250 باڵەخانەی 12 نهۆمی پێکدێت و سەرجەمیان لە بوومەلەرزەکەدا داڕماون.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
ئەمڕۆش له میانه‌ی گوتارێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوەندەکەیان مەڕەش بوو، تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 991 کەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 523 کەسیش رزگارکراون.
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، سێ هەزار و 377 کەس لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 245 کەس برینداربوون.