کوردستان 24 هاوار و ئازاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی گەیاندە سەرکردەکانی ئەوروپا

K24 - برۆكسل:
رۆژانی پێنج شەمەو هەینی کۆبوونەوەی لوتکەی 27 سەرکردەی ئەوروپا لەبرۆکسل بەڕێوەچوو. لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا پەیامنێری کوردستان 24 هاوار و ئازاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستانی گەیاندە سەرکردەکانی ئەوروپا.
لەم کاتەدا چەندین قەیران بەرۆکی ئەوروپا گرتووە هەر لە شەڕی روسیا و ئۆکراینا، گرانی سووتەمەنی، کۆچ و پەنابەران و چەندین قەیرانی تر وای کردووە سەرکردەکانی ئەوروپا بەخۆیهوه سەرقاڵ بکات.
ئهمڕۆ ههینی (10ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، هەموو پێداویستی خۆراک و پزیشکی دەنێرن بۆ ئەو ناوچانەی بومەلەرزەکەی روویداوە.
ئۆڵاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیاش تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، ووڵاتەکەی و ئەوروپا لەرێگای رێکخراوە مرۆییەکانەوە هاوکاری گەیاندووهتە تورکیا و سوریا.
کیریاکۆس میتسوتەکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەرێگای کوردستان24 نیازپاکی خۆی بۆ تورکیا نیشاندا و گوتی، "کاتی بەلاوەنانی کێشە سیاسیەکانە و ئێمە بەزووی یارمەتیمان بۆ تورکیا نارد."
کارڵ نیهمار، راوێژکاری نەمساش ئاماژەی بەوە کرد، لە داهاتوودا ووڵاتەکەی ڕۆڵی دەبێت لەبونیادنانەوەی ناوچە وێرانەکان . کاجا کاڵاس، سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیاش دەڵێت، هەرچەندە وڵاتەکەی بچووکە بەڵام ئەوانیش هاوکاریان ناردووە.
گیتاناس ناوسێدا سەرۆکی لیتوانیاش تایبەت بۆ کوردستان 24 رایگهیاند، هەندێک جار ناتوانیت هیچ بکەیت بەهۆی بەهێزی و بەتوانای سروشت لەدژی مرۆڤایەتی، بەڵام ئەوەی گرینگە پاش کارەساتەکە دەبێت هەموومان هاوکاری یەکتری بکەین.