شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی سووتاندنی ناوچه‌ی چواری پارتی: به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له كه‌ركووك ده‌كات و ده‌ڵێت، " به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی سووتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی تاوانی سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌پارێزگای كه‌ركوك دەکەین و به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایەتی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:
زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی تاوانی سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌پارێزگای كه‌ركوك دەکەین و به‌ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌نقه‌ستی دەزانین له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایەتی.
ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه ماوەی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه، داوا دەکەین دەزگا ئه‌منیه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و پارێزگاری لە باره‌گای پارته سیاسیه‌كان بکەن و بکەرانی ده‌ستدرێژیه‌كان دەستگیربکەن.
ماوەی چەند سالێکە ژماره‌یه‌ك باره‌گاو بینا هه‌ن ده‌ستییان به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی یاسایی ئاشكرایه، داوام له‌سه‌رۆك وه‌زیران کرد كاری جدی و رێوشوێنه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گاو باڵه‌خانه نیشته‌جێیانه بە خاوه‌نه‌كانیان به‌زوترین كات و، كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سیاسی ده‌سته‌به‌ربكات، وه‌ك به‌شێكی بنەڕەتی و گرنگ لەپیادەکردنی دیموكراسی.