به‌رپرسێكی ئاكپارتی: هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌كه ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئاكپارتی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، به‌رپرسانی ئاكپارتی له توركیا رایانگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و یه‌كێتی و هاوهه‌ڵوێستی كوردانی دروستكردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان كورت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی بڕیاردانی ئاكپارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، تا ئێستا 20 هه‌زار و 213 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 82 هه‌زار و 52 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا سێ هه‌زار و 507 هاووڵاتی سووریا و رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و 115 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن، تا ئێستا زیاتر له ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هیچی وای كه‌متر نه‌بوو له ژماره‌ی قوربانیان له توركیا و باكووری كوردستان. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سووریا، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی سووریا و رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماون. هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان داوای به‌هاناوه‌چوون له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆییان پێگه‌یشتووه.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆوییه‌كانیشه‌وه بۆ توركیا و باكووری كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆكاری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕیوه. سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان ده‌یكه‌ن.
تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی هیندستان، ئیسرائیل، لوبنان، عێراق، هەرێمی کوردستان، میسر، کۆریای باشور، چین، یابان، رووسیا، تونس، ئیمارات، قەتەر، جەزائیر، ئوردن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، یۆنان، سویسرا، چیک، نەمسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، رۆمانیا، کرواتیا، سڕبیا، مۆنتیگۆرۆ، ماڵدیف و ئاژانسی هاریکاری مانگی سوور، ئاژانسی هاریکاری خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکان هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كیان پێشكه‌شی توركیا و باكووری كوردستان كردووه. و هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی لوبنان ، روسیا ، ئوردن ـ ئیمارات و جەزائیر هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كییان بۆ سووریا و رۆژئاوای كوردستان ناردووه.