جه‌میل بایك: رێگه به گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان ناده‌ین
K24 هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، جه‌میل بایك رایگه‌یاند نابێت سیاسه‌تی ئاكه‌په بۆ چوڵكردنی كوردستان و نێشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران قبووڵ بكرێت.
بایك له بابه‌تێكدا له ژێر ناوی "نابێت كۆچبه‌ران بكرینه ئامێری كومه‌ڵكوژی" بۆ رۆژنامه‌كانی "ئازادییا وه‌لات" و "یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا" رایگه‌یاند نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی سوریا له باكووری كوردستان جه‌نجه‌رێكی كۆمه‌ڵكوژییه. گوتیشی: "ئاكه‌په ده‌یه‌وێ وه‌ك خه‌نجه‌رێكی كۆمه‌ڵكوژی كۆچبه‌ران له‌ناو كورد و عه‌له‌وییه‌كان نیشته‌جێ بكات كه بێ به‌شكردنی كورد له جوگرافیایه‌كه‌ی به مانای له‌ناوبردنییه‌تی و پێویسته كورد له هه‌موو شوێنێك به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
بایك له نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت په‌نابه‌رانی سوریا له‌و شارانه‌ی باكووری كوردستان كه روخاندووه و سوتاندووه، نیشته‌جێ بكات و به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت دیموگرافیای ناوچه‌كه بگۆرێت، كه له لایه‌كه‌وه به هێرشه‌كانییه‌وه كوردستان له كوردان چوڵ ده‌كات و له لایه‌كی تره‌وه نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی سوریا به واتای كۆمه‌ڵكوژییه.
ئه‌ردۆغان له رۆژانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان له گوتارێكدا بۆ په‌نابه‌رانی سوریا له شاری كیلیس، پێدانی مافی هاوڵاتیبوون به په‌نابه‌رانی سوریا وه‌ك موژده‌یه‌ك راگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌م بواره دگرێته به‌ر.
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌م پلانه بڵاوی كرده‌وه كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا له توركیان و به‌هۆی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، ملیۆنێك و 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ به ده‌نگده‌رانی توركیا زیاد ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ش پاڵێوراوانی سوری ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست دێنن و هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی گۆرینی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌ناو ده‌ستووری نوێ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست دێنێت.