هاووڵاتییانی جندرێسی رۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری به‌په‌له له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان و سووریا و رۆژئاوای كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا چاره‌نووسی هه‌زاران هاووڵاتی شاری جێندرێسی رۆژئاوای كوردستان كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا به "نادیاری ماوته‌وه" و پڕۆسه‌ی رزگاركردنیان به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پێویست زۆر به "هێواشی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نیوه‌ی شاری جێندرێسی سه‌ر به عه‌فرین به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه وێران بووه. هه‌زاران خانوو و باڵه‌خانه‌ی ئه‌و شاره وێران بوونه و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا گیریان خواردووه. هاووڵاتییانی شاره‌كه داوای به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له ده‌كه‌ن و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن كۆمه‌كی هاوكاریی و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به رزگاركردنی هاووڵاتییانیان بۆ دابین بكه‌ن.
یه‌كێك له هاووڵاتییانی جێندرێس كه خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌و شاره خه‌ریكی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا گیریان خواردووه، گوتی، "ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانن بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییان كونن و به كه‌ڵك نایه‌ن، پێویستیمان به هاوكاری به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن، تا ئێستا زیاتر له ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هیچی وای كه‌متر نه‌بوو له ژماره‌ی قوربانیان له توركیا و باكووری كوردستان. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سووریا، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی سووریا و رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماون. هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان داوای به‌هاناوه‌چوون له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆییان پێگه‌یشتووه.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆوییه‌كانیشه‌وه بۆ توركیا و باكووری كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆكاری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕیوه. سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان ده‌یكه‌ن.
تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی هیندستان، ئیسرائیل، لوبنان، عێراق، هەرێمی کوردستان، میسر، کۆریای باشور، چین، یابان، رووسیا، تونس، ئیمارات، قەتەر، جەزائیر، ئوردن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، یۆنان، سویسرا، چیک، نەمسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، رۆمانیا، کرواتیا، سڕبیا، مۆنتیگۆرۆ، ماڵدیف و ئاژانسی هاریکاری مانگی سوور، ئاژانسی هاریکاری خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکان هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كیان پێشكه‌شی توركیا و باكووری كوردستان كردووه. و هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی لوبنان ، روسیا ، ئوردن ـ ئیمارات و جەزائیر هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كییان بۆ سووریا و رۆژئاوای كوردستان ناردووه.