مێركل یارمه‌تییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ رزگاربوون له تیرۆر له عێراق و سوریا پێكه‌وه كار بكه‌ن.
مێركل له كۆبوونه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تر له‌سه‌ر یارمه‌تییه‌كانیان بۆ پاراستنی عێراق به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تیرۆریستی به‌رده‌وام ده‌بن.
راویژكاری ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌وه گوتی پێویسته زیاتر هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه گروپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان بوونه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر جیهان، به‌تایبه‌تی له عیراق و سوریا و هه‌ردوو وڵاتیان وێران كردووه و مه‌ترسییه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی رابردوو بۆ هه‌ندێ وڵاتی تر گواسته‌وه، وه‌ك پاریس، برۆكسل، ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ، هه‌ر بۆیه پێویسته وڵاتانی جیهانی پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ رزگاربوون له گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئه‌ڵمانیا گوتی وڵاته‌كه‌ی رۆڵێكی گرنگ له‌نێوان په‌یمانی ناتۆ و روسیا ده‌گێڕێت، به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان روسیا و ئوكرانیا.