بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی گڕگرتنی فڕۆکەیەک روونکردنەوە دەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 - هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەک کە لە ئیماراتەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێکەوتبوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونکردنەوە بۆ کوردستان24 دەدات.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئەل-عەرەبییە ویستوویەتی لە شاریقەوە بەرەو هەولێر بەڕێبکەوێت، دوای فڕینی بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە گەڕاوەتەوە شارقییە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی: دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییکە، فڕۆکەکە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکەکە بەهۆی کێشە تەکنیکیەکەوە سێ کاتژمێر گەشتەکەی دواکەوتووە.