بەرگری شارستانی سووریا: هيچ ئومێدێك نه‌ماوه بۆ بەزیندوویی رزگاركردنی بێسەروشوێنان
K24 – هه‌ولێر:
به‌رگری شارستانی سووریا بێ ئومێدبوونی خۆی له بەزیندوویی رزگاركردنی بێسه‌روشوێنانی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریا راگه‌یاند.
تیمی بەرگری شارستانی سووری، کە بە کڵاو سپییەکان ناسراون رایگەیاند، 36 کاتژمێره لە پرۆسەی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان نەیانتوانیوە هیچ کەسێک بە زیندوویی رزگار بکەن، هەروەها هۆشداری لە روودانی کارەساتێکی دیکەی مرۆیی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەدات بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.
تیمی بەرگری شارستانی رایگەیاندووە، 40 هەزار خێزان لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژئاوای سووریا بەهۆی فراوانی وێرانەییەکانی بوومەلەرزەكه و بەهۆی كه‌می هاوکارییەکان لە دۆخێکی خراپی مرۆییدان و بێدەرەتانن.
هەروەها بێ ئومێدبوونی خۆیان لە رزگارکردنی بێسەروشوێنان راگەیاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، هیچ ئومێدێک نەماوە بۆ ئەوەی کەسی دیکە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا بەزیندوویی رزگاربکەن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه له رۆژئاوای كوردستان و سووریا،سێ هه‌زار و 553 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 276 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، كه توندییه‌كه‌ی گه‌یشته گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریای هه‌ژاند و وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و 25 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، وێڕای بێسه‌روشوێنبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه.