بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باكووری كوردستانی هه‌ژاند و له سووریاش هه‌ستیپێكرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی سووریا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری دیلۆكی باكووری كوردستانی هه‌ژاند و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش هه‌ستیانپێكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.7 بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه شاری دیلۆكی باكووری كوردستان بووه، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا و هه‌ردوو شاری حه‌له‌ب و لازقییه هه‌ستیانپێكردووه.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.