تادێت ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده زیاتر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دوایین ئاماری فه‌رمی، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 2ی مانگی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، گه‌یشته 292 كه‌س.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كان نزیكه‌ی، 500 كه‌سیش بریندارن و پێشبینیش ده‌كرێت، ژماره‌ی كوژراوان هێشتا زیاتر بێت، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له برینداران، برینه‌كانییان سه‌خته.
شه‌وی 2/3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، واتا ته‌نها 4 رۆژ به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، به خوێناوی‌ترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داده‌نرێت و ژماره‌ی كوژراوان تا دێت زیاتر ده‌بێت.
به‌شێك له كوژراوان به‌هۆی سووتانی ته‌واوی جه‌سته‌یان تا ئێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.
له‌لایه‌ن دیكه‌وه، دوێنێ شه‌و، شه‌یما قاسم شاجوانی عێراق، سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ر كرد له‌ناوچه‌كه و دواتریش به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی به گازی فرمێسك رژێن، بڵاوه به خۆپیشانده‌ران كرا و شاجوانیش به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.