مەسرور بارزانی: لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەرفەتێکە بۆ باسکردنی بەرەوپێشچوونەکانمان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە شانشینی یەکگرتووی عەرەبی دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاوبەشیپێکردنی ئەزموون بەرەوپێشچوونی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانیان بۆ گێرانەوەی چیرۆکی کوردستان.

سەبارەت بە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەمە دەرفەتێکە بۆ باسکردنی بەرەوپێشچوونەکانمان لە ساڵی رابردوودا و قووڵکردنەوەی هاوبەشییەکان کە تێیدا هێندەی ئەوانە پێشکەش دەکەین کە خوازیارن بازرگانییمان لەگەڵدا بکەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گه‌یشته‌ ئیمارات  بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.