پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر رایگـه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به پێنج گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (فه‌رمان عه‌بدولخالق) ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه دووكاندار بووه له بازاڕی نیشتمانی هه‌ولێر، به پێنج گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی (سه‌ربه‌ست)ـی شاری هه‌ولێر روویداوه و هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش بۆ "كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی" ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24ـیش، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر ره‌وانه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن.