شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەستیپێکرد، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز دەکەن.

ئۆمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەمە 12/2/2023، لە چوارچێوەی سەردانەکەمان بۆ بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکرد".

راشیگەیاند: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، گفتوگۆمان دەربارەی پەرەپێدانی رەشنووسی یاسای نەوت وغاز و بابەتە پەیوەندیدارەکان دەبێت".

دوێنێ شەممە 11/2/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن.