هه‌ولێر بابه‌تی لوئه‌ی سه‌ڵاحی یه‌كلایی كرده‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24، لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی كاره‌با، یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه له گواستنه‌وه‌ی كشانه‌وه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی غازی فه‌هد له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی كاره‌با ده‌ستی به گفتووگۆ كرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
لوئه‌ی سه‌ڵاح كاپتن و گۆڵكاری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، سكاڵایه‌كی یاسایی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له دژی یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه كه تێیدا داوای پێدانی شایسته داراییه‌كانی ده‌كاته‌وه له سه‌رده‌می یاریكردنی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ملیۆن دیناری عێراقی.
لوئه‌ی سه‌ڵاح به‌رپرسانی یانه‌ی هه‌ولێری ئاگادار كردووه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كردووه‌ته مه‌رجی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی هه‌ولێر.
له‌مباره‌یه‌وه، وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه ئه‌وان ناتوانن ئه‌و مه‌رجه قورسه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح جێبه‌جێ بكه‌ن.
وه‌لید عاره‌ب به كوردستان24ـی گوت: لوئه‌ی سه‌ڵاح داوای دانیشتن و گفتووگۆی كردووه له باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆماری كردووه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئێمه كرده مه‌رجی گفتووگۆكردن له باره‌ی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر، ئێمه‌ش توانای ئه‌وه‌مان نییه ئه‌و داواكارییه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ین كه هێشتا له دادگا له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی كوردستان24، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه سیڤی چه‌ندان راهێنه‌ریان له‌به‌رده‌سته، له نێویاندا راهێنه‌ری بیانی تێدایه، ده‌شڵێت: هێشتا هیچ بڕیارێكی كۆتاییمان نه‌داوه، عه‌بدولقادر حوسێن بۆ یارییه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزیش، راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ لوئه‌ی سه‌ڵاح له كاتی مه‌شقه‌كان یاریزانه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له یانه‌ی كاره‌با ناڕوات و به‌رده‌وام ده‌بن له ململانێكردنی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، به‌وپێیه‌ی ئێستا یانه‌ی كاره‌با له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لوئه‌ی سه‌ڵاح به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.