عومه‌ر به‌رزنجی: كورد به‌شداری له گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی ئالنگارییه‌كانی جیهان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌خت له گرنگی به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان خۆی خاڵی به‌هێزه و لایه‌نێكی ئه‌رێنییه له هاوكێشه جیهانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، عومه‌ر به‌رزنجی، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان كه له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جگه‌له‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئالنگارییه‌كانی جیهان ده‌كرێت، وڵاتانی جیهان له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری و بۆچوونی حكومه‌ته‌كانیان، سوودوه‌رده‌گرن له داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئایینده‌یان.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، له لوتكه‌دا باس له دۆسیه‌كانی ئابووری، وزه، ئاسایش و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كێشه و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت پلان و به‌رنامه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ریان بدۆزێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری مه‌سرور بارزانی، بۆ دووه‌مین ساڵ له لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان، عومه‌ر به‌رزنجی رایگه‌یاند، وێڕای مافی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور بۆ به‌شداریكردن و به‌ره‌وپێشبردنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌روها كاریگه‌ری و گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ئاستی به‌هێزی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و به‌شداریكردن له داڕشتنی نه‌خشه و پلانه ئایینده‌ییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، عومه‌ر به‌رزنجی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن متمانه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان و نوێنه‌رانی كورد له ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و متمانه‌یه كاربكه‌ن. زیاتر گوتی، لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كانیش ده‌رفه‌تێكی زیاتر بۆ ناساندن و گه‌یاندنی پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.