هه‌كار مزوورى: تيمى ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
تیمی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له باكووری كوردستان و توركیان، راگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانیان به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا راگه‌یاند.
هه‌كار مزووری، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له تیمی فریاگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 به ژینۆ محه‌ممه‌دی راگه‌یاند، تیمی ته‌ندروستی وێڕای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كه له هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای قوربانیان بریندارده‌بن، هاوكاریش به بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه پێشكه‌شده‌كه‌ن و له‌كاتی پێویستی به چاره‌سه‌ری زیاتری ته‌ندروستی ده‌یانگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها هه‌كار مزووری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، سه‌رجه‌م پێدوایستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستییان بۆ دابینكراوه و به‌رده‌وامده‌بن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه تا ئه‌وكاته‌ی پێویستیان به تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رزگاركردنی بێسه‌روشوێنانی رووداوه‌كه، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له تیمی فریاگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئومێد ده‌كه‌ن بتوانن كه‌سانی دیكه‌ش به‌زیندوویی رزگاربكه‌ن و له‌ڕووی زانستی پزیشكییشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاساییه تا ماوه‌ی 10 رۆژ له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ به‌زیندوویی بمێنێته‌وه، بۆیه تیمه‌كان له هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامده‌بن.
سه‌باره‌ت به پێشوازی له تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان، هه‌كار مزووری رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، راگه‌یاندن و تیمه فریاگوزاری و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رم له تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و دڵخۆشن به به‌شداریكردن له هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان.