مه‌حموود محه‌ممه‌د: پارتی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كان دواخراون
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی پارتی ده‌كاته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن و بۆ كوردستان24 باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان دواخراوه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)ـی شاری سلێمانی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسی گرفت و مه‌ترسییه‌كانمان كرد و له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش له‌مساڵدا، هه‌ردوولا هاوڕابوون و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نوانیان له‌وباره‌یه‌وه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتیشی، بڕیاربوو هه‌فته‌ی دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام "له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جارێ دواخراوه و ئه‌وان ئاماده‌ییان نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، مه‌حموود محه‌ممه‌د ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامده‌بین.
به‌گوێره‌ی راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كه رۆژی (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)ـی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆی راشکاوانە كراوه لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی.