له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ره‌نگه مێسی بارسێلۆنا جێبهێڵێت
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا هۆكارێكی بۆ رۆیشتنی مێسی له یانه‌ی بارسێلۆنا خستۆته ڕوو، به ئه‌گه‌رێكی نزیكیشی وه‌سف كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه ڕووبكاته یه‌كێك له یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ.
رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئیسپانیا بڕیاری به‌ندكردنی 21 مانگی بۆ مێسی و باوكی ده‌ركرد، ئه‌و یاریزانه ئاجێنتینایه له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی له كاتی كێشه‌ی باج و دادگای توڕه‌یه، پێیوایه یانه‌كه‌ی نه‌هاتونه‌ته سه‌رهێڵ و هیچ به‌رگرییه‌كیان لێ نه‌كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا ده‌یه‌وێت ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای لیۆنێل مێسی بقۆزێته‌وه و بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه، روودانی ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌ت نابێت، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان لیۆ و پیپ دا هه‌یه، پێشتر هه‌ردوولا هیوای ئه‌وه‌یان خواستووه و رۆژێك دا بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی بڕی 110 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی مێسی ئاماده كردووه، له‌گه‌ڵ پێدانی 800 هه‌زار پاوه‌ند بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه باوكی مێسی ده‌یه‌وێت به‌م پاره زۆره‌ی كه له لایه‌ن یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگه‌وه پێشكه‌شی كراوه كوڕه‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له یانه‌كانی چێڵسی یان مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه، چونكه ئه‌وان به‌م پاره‌یه ده‌توانن سه‌رجه‌م كێشه‌كانی باج و دادگا و دارایی مێسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له كاتێكدا مێسی پێشتر رایگه‌یاندووه كه حه‌ز به یاریكردن له پرێمه‌ر لیگیش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی Sun، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی بوونی نێیماره‌وه، بارسێلۆنا هێڵی سووری بۆ ڕوویشتنی مێسی دانه‌ناوه، له ئێستادا ئاماده‌یه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریانه‌ك له پێناو كڕینی مێسی دا بكه‌ن، به مه‌رجێك پاره‌یه‌كی باشیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له قوتابخانه‌ی لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا یاریی ده‌كات، له‌م یانه‌ش 5 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، له ئێستاشدا به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باجدان، دادگا بڕیاری 21 مانگ به‌ندكردنی به‌سه‌ر مێسی و باوكی‌دا سه‌پاندووه.