یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی پاكێجی ده‌یه‌می سزاكان به‌سه‌ر رووسیادا ده‌كات

یەکێتی ئەوروپا
یەکێتی ئەوروپا

K24 - هەولێر

رۆژنامه‌ی (Politico) ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یەکێتی ئەوروپا لە ئەگەری سەپاندنی پاکێجی دەیەمی سزاکان بەسەر رووسیادا دەکۆڵێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە پێشنیازی کۆمسیۆن ئاگادار کردووەتەوە، هەروەها پاکێجی نوێی سزاكان رۆژی چوارشەممەی داهاتوو تاوتوێ دەکرێت، بڕیارە لیستی سزا نوێیەکان 130 کەس و قەوارەی یاسایی و 4 بانکی رووسیا لەخۆ بگرێت .

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان کەسان و بەرپرسانی باڵای سەربازیی و بەرپرسانی ناوچە رزگارکراوەکانی ناو فیدراسیۆنی رووسیا و ژمارەیەک رۆژنامەنووس کە بۆ میدیای وڵاتی رووسیا کاردەکەن بەتایبەت کەناڵی تەلەڤزیۆنی (ئاڕ تی) لەخۆدەگرێت.

لیستی ئەو قەوارە یاساییانەی کە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت، کۆمپانیایەکی کەشتیوانی ئیماراتی لەخۆدەگرێت، کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپێنراون، هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسایەتی لە وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی ئێران و مالی، بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندییان لەگەڵ رووسیا هەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا، یان گرووپی ڤاگنەر.

ئەو سنووردارکردنانە بریتی دەبن لە قەدەغەکردنی فرۆشتنی بەرهەمە ئەوروپییەکان بە رووسیا، وەک بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌، کەرەستەی بیناسازی، و پەمپ، هەروەها قەدەغەکردنی هاوردەکردنی لاستیک و قیر لە رووسیا.

هەروەها سزاکان چوار بانکی رووسی لەخۆدەگرێت کە ئەلفا بانک و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکەی بانکی.

تاوه‌كو ئێستا یەکێتی ئەوروپا 9 پاکێجی سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا.