وڵاتان و رێکخراوە ژینگەدۆستەکان لە هەوڵی ئەوەدان وزەی پاک بەرهەمبهێنن

K24 – ههولێر:
بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و گازی سروشتی و خەڵووزی بەردین، جیا لەوەی کە بۆ وەبەرهێن و وڵاتان هەندێک جار دەستکەوتنی ئەستەمە و هەندێکجاریش بەرزبوونەوەی نرخەکەی وا دەکات هەڵاوسان لە وڵاتدا رووبدات، گەورەترین کاریگەری نەرێنیش لەسەر ژینگە دروستدەکات و وادەکات بەردەوام گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەبێت بۆسەر مرۆڤایەتی.
هەر بەم هۆیانەوە وڵاتان و رێکخراوە ژینگەدۆستەکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بن کە وزەی پاک بەرهەمبهێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بە رێژەی پێویست پشت بەم وزەیە ببەستن و دەستبەرداری نەوت و گاز ببن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان وڵاتانی جیهان لە ئێستادا بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە 30.9٪ پشت بە نەوت و 26.10٪ بە خەڵووزی بەردین و 23.20 پشت بە گازی سروشتی دەبەستن، لەکاتێکدا تەنیا لە 2.6 پشت بەکارۆئاوی و 5.30٪ پشت بە وزەی ئەتۆم و 2.6 پشت بە وزەی خاوێن و 9.20٪ پشت بە وزەی زیندوو دەبەستێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی خاوێن، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، پێشبینیدەكات، وڵاتانی جیهان تا ساڵی 2030 پێویستیان بە وەبەرهێنانی نزیكەی 4 ترلیۆن دۆلار لە وزەی خاوێندا دەبێت، سەرەڕای ئەمەش تەنیا 20%ـی كۆی وەبەرهێنانی جیهانی لە بواری وزەدا پێكدەهێنێت.
ئەوروپا هەرزوو دەستی بە هەنگاوەکان کردووە و تەنیا لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 31 ملیار دۆلاری وەبەرهێنان لەو سێکتەرەدا کردووە، پێشبینییەکان بەو شێوەیەن کە لە ساڵی 2045 دا گرنگی زیاتر بە بەرهەمهێنان لە وزەی پاک بدرێت و جیهان دوور بکەوێتەوە لە بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و گاز و خەڵووزی بەردین.
ئاژانسی وزەی جیهانی پێشبینیدەکات، تا ساڵی 2045 رێژەی بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت کەمببێتەوە بۆ 28.70، بەرهەمهێنانی وزە لە خەڵووزی بەردین کەمببێتەوە بۆ 16.6 و بەرهەمهێننیش لە گازی سروشتی کەمببێتەوە بۆ 24.3٪، لە بەرامبەردا بەرهەمهێنانی وزە بەشێوەی کارۆئاوی بەرزببێتەوە بۆ 9.9٪ و بەرهەمهێنان لە وزەی ئەتۆم بۆ 6.6٪ بەرزببێتەوە، وزەی خاوێنیش رێژەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ 10.9٪ و وزەی زیندووش رێژەکەی بۆ 9.9٪ بەرزببێتەوە.
هەرێمی کوردستانیش کە ئێستا تەنیا 650 گێگاوات کارەبا لە وزەی پاک بەرهەمدەهێنێت، 100 گێگاوات کارەبا لە بەشێوەی هایدرۆ پاوەر و 300 گێگاوات بە شێوەی کۆمبایند سایکڵ و 250 گێگاواتیش بەشێوەی وزەی خۆر، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە تاکو ساڵی 2028 ئەم رێژەیه لە 650 مێگاواتەوە بەرزبکاتەوە بۆ 5930 گێگاوات کارەبا، واتە پشتبەستن بە وزەی پاک لە 20٪ بەرزبکاتەوە بۆ 47٪.
لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکانیش لە دوبەی بەرهەمهێنان لە وزەی پاکدا گرنگی زۆری پێدەدرێت و لە مێژە رێکخراوە ژینگە دۆستەکان هانی وكآتانی عەرەبی و خاوەن نەوت دەدەن کە دوور بکەونەوە لە وەبەرهێنانی تەقلیدی و گرنگی بدەن بە وەبەرهێنان لە وزەی پاکدا
بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە جیهان
بەرهەمهێنانی وزەی پاک 2023
30.9٪ نەوت
26.10٪ خەڵووزی بەردین
23.20 گازی سروشتی
2.6 کارۆئاوی
5.30٪ وزەی ئەتۆم
٪2.6 وزەی خاوێن
9.20٪ وزەی زیندوو
2030
4 ترلیۆن دۆلار
20%ی كۆی وەبەرهێنان
ئەوروپا
2020
31 ملیار دۆلار
بەرهەمهێنانی وزە لە جیهان 2045
نەوت 28.70 کەمببێتەوە
خەڵووزی بەردین کەمببێتەوە بۆ 16.6
گازی سروشتی کەمببێتەوە بۆ 24.3٪،
کارۆئاوی بەرزببێتەوە بۆ 9.9٪
وزەی ئەتۆم بۆ 6.6٪ بەرزببێتەوە
وزەی پاک بەرزببێتەوە بۆ 10.9٪
وزەی زیندوو بۆ 9.9٪ بەرزببێتەوە.
بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە هەرێمی کوردستان 2023
650 مێگاوات کارەبا
100 مێگاوات هایدرۆپاوەر
300 مێگاوات کۆمبایند سایکڵ
250 مێگاوات وزەی خۆر
بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە هەرێمی کوردستان 2028
650 مێگاواتەوە بەرزبکاتەوە بۆ 5930 مێگاوات کارەبا
پشت بەستن بە وزەی پاک لە 20٪ بەرزبکاتەوە بۆ 47٪.