سوودانی و حه‌لبووسی دووپاتی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و جێبه‌جێكاریان كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی 34ـی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب كۆبوونه‌وه، كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی 34ـی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب كرد، كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا له به‌غدا به‌ڕێوبچێت.
سوودانی و حه‌لبووسی گرنگترین پرسه نیشتیمانییان تاووتوێكرد، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و جێبه‌جێكار، ته‌وه‌رێكی دیكه گفتوگۆی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو.