ناتۆ: ئۆكرانیا زیاد له توانای ئێمه چهك و تهقهمهنی بهكار دههێنێت
K24 - هەولێر
جێنس ستۆلۆتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداری دەدات، لەوەی ئۆکرانیا خێراتر تەقەمەنی بەکاردەهێنێت لەوەی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی دەتوانن دابینی بکەن، ئەمەش فشار دەخاتە سەر پیشەسازییە بەرگرییەکانی رۆژئاوا، لە کاتێکدا رووسیا هێرشە سەربازییەکانی چڕتر دەکاتەوە.
گوتیشى: ئۆکرانیا بڕێکی زۆر تەقەمەنی له شهڕ بەکاردەهێنێت و ئهمهش له کۆگاکانی هاوپەیمانان کەمدەکاتەوە، "بەکارهێنانی تەقەمەنی ئۆکرانیا چەندین جار زیاترە لە رێژەی بەرهەمهێنانی ئێستا، ئەمەش پیشەسازی بەرگریمان دەخاتە ژێر فشارەوە".
بەپێی هەندێک خەمڵاندن ئۆکرانیا رۆژانە نزیکەی شەش بۆ حەوت هەزار تۆپ بهكار دههێنێت، کە یەکسانە بە یەک لەسەر سێی ئەو تۆپانەی کە رووسیا لە رۆژێکدا بەکاری دەهێنێت.
سکرتێری گشتی لە سەروبەندی کۆبوونەوەی دوو رۆژەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ گوتی: ماوەی چاوەڕوانی بۆ دابینکردنی "هاوهنی گەورە لە 12 ی مانگەوە بۆ 28 مانگ زیادی کردووە."
سەرۆکوەزیرانی پێشووی نەرویج رایگەیاند: ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەستیکردووە بە هێرشە سەربازییە بەهارەییەکانی بۆ ئۆکرانیا، "بۆیە دەبێت بەردەوام بین لە دابینکردنی ئەو شتانەی کە ئۆكرانیا پێویستیهتی بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام".