گۆڵپارێزێک لێدانی سزای گه‌ڕانده‌وه و له نێو یاریگادا مرد!
ڕووداوێکی دڵتەزێن له یاریگاکانی بەلجیکا روویدا، کاتێک گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی فینكڵ سپۆرت (ئارن ئیسپێل) كه له خولی پله‌سێی به‌لجیكا یاریی ده‌كات گیانی لەدەستدا.
یارییه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له نێوان فینکڵ سپۆرت و ویچتەرۆسپێک به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و یارییه هەمووانی سەرسام کرد، چونکە گۆڵپارێزه لاوه‌كه‌ی فینكڵ بەبێ هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك كه‌وته سه‌رزه‌وی و گیانی سپارد.
تیپی فینکڵ سپۆرت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێشەنگی یارییەکەی گرت، پێش ئەوەی ویچتروسپێک لێدانی سزای بەدەستهێنا، کە ئارن بە سەرکەوتوویی لێدانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
ئارن زۆر دڵخۆشبوو دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی لێدانی سزای گه‌ڕانده‌وه، دواتر كه‌وته سەر زەوی و دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ چەندین هەوڵی زیندووکردنەوەی درا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوون و كۆتایی به ژیانی هات.
ستیفان دیڤێرگن یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکە دەڵێت: دیمەنێکی ترسناک بوو، تا ئێستا باوەڕمان بەخۆمان نییە و باوه‌ڕ بەوە ناکەین چی ڕوویداوە.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، له‌و یارییه‌دا، باوک و دایکی یاریزانەکە لە یاریگادا ئامادەبوون، ته‌نانه‌ت برایه‌كه‌شی له‌و یارییه‌دا یاری بۆ تیپی ڕکابەر ده‌كرد.