كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا داوای پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی دۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی گشتی، كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌ك بۆ ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی ده‌نێرن و داوای پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، چیا و نما نه‌وشیروان مسته‌فا له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، "ئەگەر کۆنفرانسێک ئاشتەواییەکی مانادار‌و راستەقینە بەرقەرار نەکات و نەبێتە چەتری کۆکردنەوەی سەرجەم هاوڕێیانی ئەمڕۆ و دوێنی، بێگومان ئەنجامدانی زیانی گەورەی دەبێت".
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كۆنفراس له دۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌كه بە جۆرێک لە پیشاندانی بێمنەتی و بێباکی بەرامبەر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کە ئێستا لە دەرەوەی بزووتنەوەکەن وه‌سفده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، "کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یاندا، كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كرداری بۆ دۆخی ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چه‌ند خاڵێك پێشنیازده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش "پێکهێنانی دەستەیەکی کاتی بەهێز و شایستە کە لە ئاستی چاوەڕوانی و ئالنگارییەکانی ئەم قۆناغەدابن بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان بۆ قۆناغی ئینتیقالی".
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه، كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا روونیانكردووه‌ته‌وه، به‌بێ ئاماده‌بوونی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، ده‌سته‌كه پێكبێت لەوانەی ئێستا لە ناو گۆڕاندان و بەشێک لە تیمی حکومەت و ئەوانەش کە لە دەرەوەی گۆڕانن كه ده‌سته‌كه، خاوەنی بڕیار‌و دەسەڵاتی تەواوبێت لە سەر هەر پرسێکی پەیوەندیدار بە ژیانی سیاسی و کێشەکانیش بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك دابەش بکرێن و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت.