سكرتێری ناتۆ: له وارسۆ هێزی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، پێبشبینی ده‌كات، لووتكه‌ی رێكخراوه‌كه له ناتۆ، "كاریگه‌رییه‌كی گرنگ و تایبه‌تی" خۆی هه‌بێت.
یێنس ستۆلتینبێرگو سكرتێری گشتی رێكخراوی (ناتۆ)، دواى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ دۆدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند، له لووتكه‌ی داهاتووی رێكخراوه‌كه له وارسۆ، هێز و یه‌كێتی رێكخراوه‌كه نیشان ده‌ده‌ن.
سكرتێری ناتۆ گوتی: "بڕیاره‌كانی وارسۆ به‌هێزترمان ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێش".
سكرتێری ناتۆ راشیگه‌یاند، ده‌یانه‌وێ له‌و لووتكه‌یه‌دا، په‌یامێك به وڵاتانی جیهان بگه‌یه‌نن، هه‌ر وڵاتێك هێرش بكاته سه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه, واتا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناتۆ.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامبوونی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له رێكخراوه‌كه نیشاندا و رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی مۆنتینێگرۆش، له لووتكه‌ی وارسۆ به‌شداری ده‌كات.
ستۆلتینبێرگ روونیشی كرده‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه پاراستنی ئاشتییه و هیچ كاتێك ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌بووه‌ته داگیركا‌ر و هێرشكه‌ر.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ باراك ئۆباما، بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی رێكخراوه‌كه له وارسۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا، گه‌شته‌كه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.