بڕیاری داخرانی بۆرسەی ئیستانبوڵ درێژ دەکرێتەوە

K24 - هەولێر

بەرپرسانی تورکیا کار بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری داخرانی بۆرسەی ئیستانبوڵ دەکەن، کە بەهۆی رووداوی بوومەلەرزەوە کارەکانی راگرت.

ئاژانسی بلوومبێرگ، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت بڕیاری داخرانی کارەکانی بۆرسەی ئیستانبوڵ بۆ دوای 15ـی مانگ دوابخرێت، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دەستبەکارەکانی بکاتەوە.

6ی ئەم مانگە بوومەلەرزە لە تورکیا و باکووری کوردستان روویدا، بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەکانی بۆرسە بەردەوام بوو، لەو رۆژانەدا دەیان ملیار دۆلار زیان بە بەهای بازاڕەکە کەوت، لە هەمان کاتدا، پێنوێنی ئیستانبوڵ 100ـی پێوانەیی خراپترین ئاستی لەسەر ئاستی جیهان لەمساڵدا تۆمارکردووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەسپاردەی ناوەندی کاغەزە داراییەکان لە تورکیا، ئەو کەسانەی خاوەنداری پشکەکان دەکەن و دانیشتووانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەن ژمارەیان 380 هەزار کەسە کە %10ـی سەرجەم ئەژماری پشەکەکانیان پێکهێناوە.

لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە بۆرسەی ئیستانبوڵ کارەکانی هەڵپەسارد.