شاخەوان عەبدوڵڵا: لەبارەی پرسی کەرکووک سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین

شاخەوان عەبدوڵڵا
شاخەوان عەبدوڵڵا

K24 - هەولێر:

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕیارماندا سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەین، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە هەنگاوەکانی ئێمە لە پرسی کەرکووکدا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان و ئیدارەدان و مەلەفی گەندەڵی لە کەرکووک بەشێک بوون لەو بابەتانەی کە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان تاووتوێی دەکەن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، راشیگەیاند، مەلەفەکانی گەندەڵی تایبەت بە پارێزگای کەرکووک دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سەبارەت بە دۆخی جووتیارانی ناوچەکانی ماددەی 140، شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی "بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە کراوە و ناهێڵین دەستدرێژی بکرێتە سەر جووتییارانی کورد لەو ناوچانە."

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند، نابێت هیچ هێز و لایەنێک لەنێو بارەگاکانی پارتی بێت و پارتی دەگەڕێتەوە نێو بارەگاکانی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە.